سەردێڕ:

شارباژێڕ؛ بەهۆی بۆردومانەوە ماڵی هاوڵاتییەک رووخا

دیمەنی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆ
PM:05:55:17/04/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە کوڕەڵە سەر بە گوندی گرگاشێ لە شارباژێڕ ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی رووخا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕواکەوانەوە بۆردومانی دارستانەکانی شیلانە لە شارباژێڕ کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کوڕەڵەش کە سەر بە گوندی گرگاشێیە لە شارباژێڕ بۆردومانی ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کرا.

ئەوەشی خستە روو، بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام بووە هۆی رووخانی ماڵی ئەو هاوڵاتییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی ١٣ـی ئەم مانگە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بۆردومانی گوندی گەڵاڵە کرا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا.













گەلەری