سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: لە هەفتەی داهاتووەوە مووچەی مانگی چوار دابەش دەکرێت

PM:03:20:17/04/2024

38576 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت دوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق، مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم بنێرن.


ئەمڕۆ سێشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا هەفتەی داهاتوو هەموو ئامادەکارییەک دەکەن بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی عێراق لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و پێشبینی دەکەن لەدوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عێراق، مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هێزە سیاسیەکانی عێراق لەسەر جێگیرکردن و ناردنی مووچەی هەرێم لەکاتی خۆیدا رێککەوتون و سودانیش لە ئەمریکاوە جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی مووچەی هەرێم چارەسەر کراوە.


 













گەلەری