AM:11:39:17/04/2024
2008 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و داوای کردووە کە وانەبێژان دابمەزرێندرێن و مووچەکانیان راستەوخۆ لە بەغداوە و لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە رێگەى نوسراوێکەوە، سروە عەبدولواحید، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق، داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات، وانەبێژانی هەرێم دابمەزرێندرێن.
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، داوا دەکەن مووچەی وانەبێژان راستەوخۆ لە بەغداوە و لە رێگەی کارتی بانکییەوە دابەش بکرێت.
داواکاریەکەى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لەکاتێکدایە، فراکسیۆنەکە یەکەم فراکسیۆن
و لایەن بوو کە بە واژۆى ١١٩ پەرلەمانتار داوایان لە سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد مووچەى
فەرمانبەرانى هەرێم لە رێگەى بانکەکانى عێراقەوە دابەش بکرێت و ئەویش پەسەندى کرد.