لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لە شاری بەغدا و کەرکوک، کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی بەغدا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک شاری یاری بەغدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، رووداوەکە لەنێوان
ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆرسکیلێکدا روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و
سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەشەوە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر
رێگای کەرکوک – بەغدا، نزیک سلێمان بەگ، چوار کەس بریندار بوون کە برینی کەسێکیان
سەختە.