سەردێڕ:

لەسەر پرسی هەڵبژاردن؛ باڵیۆزانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد

PM:05:00:02/04/2024

6712 جار خوێندراوەتەوە

هەریەکە لە باڵیۆزانی ئێران و یەکێتی ئەوروپا، لەسەر پرسی هەڵبژاردن سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە، هەریەکە لە باڵێۆزی ئێران و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی.

هاوکات، لە سەردانەکاندا باس لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردن و داهاتووی هەرێمی کوردستان کرا.

لای خۆیەوە، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت ئەوا لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و دیموکراسی دەبن.
لە چەند رۆژی رابردووشدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.













گەلەری