سەردێڕ:

جەبار یاوەر: حکومەتی عێراق لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگەوە بە گومانە

PM:04:38:26/03/2024

1640 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەربارەی هێزەکانی پێشمەرگە بە گومانە و دەیەوێت لە ڕێگەی پەنجەمۆرەوە مووچەی ئەو وەزارەتە دابەش بکات.


جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی رایگەیاند، عێراق لە ژمارە و ناسنامەی هێزەکانی پێشمەرگە بە گومانە.

دەشڵێت، حکومەتی عێراق گومان دەکات هاوڵاتی وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەر لە ناو هێزەکاندا هەبن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبەر ئەو هۆکارانە عێراق ویستی لەسەر ئەوەیە لە رێگەی پەنجەمۆرەوە مووچە بۆ هەرێم رەوانە بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق زیاتر لە دوو هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی ناردوە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادە نییە دابەشی بکات.













گەلەری