سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانی کرد

AM:09:06:24/03/2024

11652 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی کارەکانی کرد و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە باس لەوە دەکەن، هیچ مامەڵەیەک رایی ناکەن.


بۆ هەفتەی دووەم لەسەریەک کارمەندان و پۆلیسی هاتوچۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان دەستپێکردەوە و داوای دابەشکردن و پێدانی مووچە لەکاتی خۆیدا دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ دەرگای بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکراوەتەوە و بەشێکی فەرمانبەرەکانیش نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان.

ئەو فەرمانبەرانە داوای مووچەکانیان دەکەن، کە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی بۆ هەرێم ناردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکات.

ماوەی ٥٠ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، جگە لەوەی ئەو مووچەیەی کە بڕیارە وەریبگرن، مووچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر بە ناوی مووچەی مانگی ٢ی ئەمساڵەوە دابەشیدەکات، ئەوەش بەو مانایە دێت، لەماوەی شەش مانگدا مووچەخۆران تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.

ئیحسان سابر، سلێمانی
No description available.No description available.No description available.No description available.













گەلەری