سەردێڕ:

ژنێک هاوسەرگیری لەگەڵ بوکەڵەیەکدا کردووە و بە خیانەت تۆمەتباری دەکات

PM:09:46:04/03/2024

2380 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی بەڕازیلی هاوسەرە بوکەڵەکەی تۆمەتبار دەکات بەوەی فێڵی لێکردووە و هەڕەشەی جیابوونەوەی لێدەکات.


رۆژنامەی "دەیلی ستار" بڵاویکردووەتەوە، مێریڤۆن رۆچا کە ژنێکی بەرازیلییە، باس لەوە دەکات هاوسەرە بوکەڵەکەی خیانەتی لێدەکات و لە پەیوەندییەکی دیکەدایە.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١، مێریڤۆنی تەمەن ٣٧ ساڵ، هاوسەرگیری لەگەڵ بووکەڵەیەکی لە قوماش درووستکراو کرد کە لەلایەن دایکییەوە بۆی دروستکرابوو، دوای ئەوەی بێزار بوو لەوەی کچەکەی بەردەوام گلەیی دەکات لەسەر ئەوەی سینگڵە.

مێریڤۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڕێیەکی بینیویەتی بوکەڵەکە بە دزییەوە لەگەڵ ژنێکی دیکەدا دەچێتە ناو هۆتێلێکەوە، لەکاتێکدا ئەو لەو کاتەدا لە نەخۆشخانە بووە، لەگەڵ کوڕەکەیدا بەهۆی ئەوەی تووشی ڤایرۆس بووە، ڕوونیشیکردووەتەوە کە ئەمە ژیانی هاوسەرگیریان دەخاتە مەترسییەوە.

جێگای باسە ئەو دوو هاوسەرە منداڵێکی ساوایان هەیە کە بە هەمان شێوە، بووکەڵەیەکی لە قوماش دروستکراوە.

مێریڤۆن دەڵێت " زۆر دڵتەنگ بووم و دەمتوانی بخەوم، چونکە هاوسەرەکەم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام ئەو فێڵی لێکردم ".

هەواڵی خیانەتەکەی هاوسەری مێریڤۆن، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوایی خۆیدا هێنا، هەمووان بە گاڵتەجاڕیەوە باسیان لێوە دەکرد، بەشێکیش نیگەرانی خۆیان لەسەر باری دەروونی مێریڤۆن دەربڕی، داوای ئەوەیان دەکرد کە پێویستە زوو چارەسەری دەروونی وەربگرێت و لە ژینگەیەکی تەندروستدا بژی.













گەلەری