سەردێڕ:

کۆمیسیۆن: پابەندین بە راگەیاندنى ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە ٢٤ کاتژمێردا

PM:05:19:24/11/2023

828 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، پشکنینى ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانى دەنگدان لەلایەن کۆمپانیایەکى نێودەوڵەتییەوە کۆتایی هاتووە. وتیشی، " پابەندن بە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا."


عەباس فەتلاوی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاند، کۆمسیۆن خشتەیەکی کاتی تایبەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەکردووە و لە ئێستاشدا تەواوی رێکارەکان تەواوبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان پشکنینی سەرجەم پڕۆگرامە ئەلیکترۆنییەکانی بە ئامێر و سێرڤەر و میدیای گواستنەوەی هەڵبژاردن، بە بەشداری لیژنەکانی حکومەت و پەرلەمان لەو بوارەدا تەواو کردووە.

باسی لەوەش کرد، پێشتریش ئەو کۆمپانیایە پشکنینی ئامێرەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامداوە و ئەمساڵیش هەمان کۆمپانیا سەرپەرشتی سیستمی هەڵبژاردنەکانی کردووە و تەواوی پشکنینەکانیش تەواو کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ١٨ی کانونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەبێ هیچ دواکەوتنێک دیاریکردووە.













گەلەری