سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی دەرکرد بە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیارانی جیهانی لە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە کە دەتوانن بەشێوەی خێزانی و بەمەبەستی گەشت کردن روو لەو وڵاتە بکەن.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریدا رێکەوتی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڤیزای گەشتیاری بدرێتە گەشتیارانی جیهان کە بەمەبەستی گەشتکردن لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە سەردانی ئەو وڵاتەدەکەن.
لەلایەن خۆیەوە، سەید عیزەتوڵا زرغامی وەزیری رۆشنبیری و
گەشتیاری ئێران لە تویتەری خۆی سوپاسی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی کرد لەسەر
هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی و وشکانی و کردنەوەی دەروازەکان بەڕووی گەشتیاراندا.
ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانی دەرکردووە پەلە بکرێت لە پێدانی
ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیارانی جیهان کە بەنیازن لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بەمەبسی
گەشتکردن و بەشێوەی خێزانی روو لەو وڵاتە دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا حکومەتی ئێران بەمەبستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، ماوەی
١٩ مانگە دەروازە سنورییەکانی وشکانی و رێگەی ئاسمانی بەڕووی گەشتیاراندا داخستووە
و رێگەی داوە تەنها بارزگانان و ئەو خوێندکاران و ئەوکەسانەی پێویستییان بە وەرگرتنی
چارەسەری پزیشکی هەیە سەردانی ئەو وڵاتەبکەن.
كـ، ئـ