سەردێڕ:

بۆچى مانگى ئایارى ئەمساڵ درێژترین مانگە؟

PM:04:50:30/05/2023

9468 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە جیهاندا هەست بەوە دەکەن کە مانگی ئایار لە تەواوی ساڵدا درێژترین مانگە و هەندێکیان بە مانگی "کابوس" ناوی دەهێنن ئەوەش بەهۆی ئەوەی بە بەردەوامی مانگی ئایار ٣١ رۆژە.


لەو بارەیەوە ئەلبێرت سکیب ریزو توێژەر لە بەشی دەروونی زانکۆی کالیفۆڕنیایی باشور لە بەشی پزیشکی دەروونی شەش هۆکاری بۆ هەستکردن بە درێژی مانگی ئایار ئاشکراکردووە.

ئەو هۆکارانەی توێژەرەکە ئاشکرای کردووە، بریتین لەوەى یەکەمیان زۆری ژمارەی رۆژەکان کە مانگی ئایار ٣١ رۆژە لە کاتێکدا مانگی شوبات ٢٨ رۆژە و بەوەش زۆری ژمارەی رۆژەکان کاریگەری هەیە لەسەر درێژ بوونەوەی کاتەکە.

دووەم هۆکار ئاستی چالاکی تاکەکان لەو مانگەدا کە دەبێتە هۆی درێژ بوونەوەی کات و ئەو توێژەرە باس لەوە دەکات، تاکو ئاستی چالاکی تاکەکان بەرزبێت کاتیان کەمتر لێ دەڕوات و ئەگەر کەسەکان چالاکی و کاریان نەبێت ئەوا کاتیان بە خێرای لێ دەڕوات.

سێیەم هۆکار باس لەوە دەکات، لایەنی دەرونی کە کاریگەری لەسەر هەست کردن بە تێپەڕینی کات هەیە، بەو پێیە ئەگەر کەسێک لە ناو بارودۆخێکی سەختدا بێت ئەوا کاتی بە هێواشی لێدەڕوات و ئەگەر لە بارودۆخێکی باشدا بن ئەوا بە خێرایی مانگەکەیان لێ دەڕوات.

چوارەم هۆکار کاریگەری گۆڕانی وەرز دەبێتە هۆی هەست کردن بە گۆڕانکاری لە تێپەڕینی کات، لە وەرزی زستاندا کاتەکان بە هێواشی تێدەپەڕن لەسەر مرۆڤ، چونکە بەهۆی سەرماوە بەشێکی زۆری کاتەکان لە ماڵەوەدا بەسەردەبرێت و بە پێچەوانەوە هاوین بەشێکی زۆری لە کارو چالاکیدا بەسەر دەبات و لەبەر ئەوە لە زستان دا کات بە هێواشی تێدەپەڕێت، بەڵام لە هاوین دا بە خێرای کات دەڕوات.

پێنجەم هۆکار ئەزموونی نوێی کەسی و هەست کردن بە ئەزموونی نوێ دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ هەست بەوە بکات کاتەکانی بە هێواشی دەڕوات، چونکە ئەو مانگانە دەبێتە مانگێکی پڕ لە گۆڕانکاری و بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی ئەزمونی نوێ ناکەن، کاتەکانیان بە خێرایی لێ دەڕوات.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بە شەشەم هۆکار کردوە، چاوەڕوان کردنی رودانی شتێک دەبێتە هۆی درێژە کێشانی کات و وادەکات کەسەکان کاتیان بە هێواشی لێبڕوات.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەریەک لەو هۆکارانە کاریگەریان لەسەر تاک هەیە لە رۆشتنی کات و فشاری دەروونی و هاوکات کار و ئاستی چالاکی دەبێتە هۆی هەست کردن بە خێرایی یاخود هێواشی رۆیشتنی کات.

هاوکات چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مانگی ئایار بە "ساڵی ئایار" ناودەبەن بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی جیهان هەست بەوە دەکەن کە مانگەکە زۆر بە درێژی دەڕوات.













گەلەری