سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: رەتکردنەوەی ئەنجامدانی هێرشەکە لە لایەن تورکیاوە گاڵتەیەکی رەشە

PM:11:57:21/07/2022

15592 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی زاخۆ لە لایەن توکیاوە گاڵتەیەکی رەشە و دیپلۆماسی عێراق قبوڵی ناکات دەشڵێت،"رەنگە عێراق پەنا بۆ وەرەقەی ئابووری ببات."


ئەحمەد ئەلسەحەف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاژانسی عێراقیە نیوزی راگەیاند، ورزارەتەکەی توندترین رێکار دەگرێتە بەر بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سەیرانگایەکی زاخۆ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەمڕۆ پەیوەندیان بە نوێنەرایەتی عێراق لە نیویۆرك کردووە و رەنگە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بکات دانیشتنێكی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی دەستدرێژییەكانی توركیا و بڕیارێك دەربكرێت كە گەرەنتی سەلامەتی و ئاسایشی عێراق بكات.

باسیلەوەشکرد، دواین هێرش توندترین هێرشی ئەو وڵاتەیە بۆ سەر خاکی عێراق وئەنقەرە بانگەشەی ئەوە دەكات كە بەدوای گروپ و كەسانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستاندا دەگەڕێن بۆیە ئەو هێرشانە ئەنجامدەدەن بەڵام تورکیا هیچ هەماهەنگیەکی لەگەڵ عێراق نیە بپ ئەنجامدانی ئەو هێرش و ئۆپراسیۆنانە.

ئەوەشی خستووەتەروو، رەتکردنەوەی ئەجامدانی هێشەکە لە لاتیەرن تورکیاوە گاڵتەیەکی رەشە و دیبلۆماسیەتی عێراق قبوڵی ناکات و رەنگە پەنا بۆ سزای ئابووری ببات.

دەشڵێت، "لێکۆڵێنەوەکان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەنقەرە لە پشت هێرشەکەوەیە، کە یەکەم هێرش نییە و بەشێکە لە زنجیرە هێرشێکی بەردەوام."

لەبارەی هەبوونی رێکەوتننامەیەکەوە کە رێگە بە تورکیا بدات هێڕش بکات بۆ سەر ناوچەکانی عێراق وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی عێراق باسی لەوەکرد، "ئەوەی تورکیا دەڵێت کە رێککەوتنێک هەیە کە رێگەی پێدەدات بچێتە ناو عێراقەوە نادروستە، و تەنها تۆمارێکی کۆبوونەوەیەک هەیە کە ئەنقەرە لەگەڵ رژێمی پێشوودا کۆتایی ئەنجامیداوە رێگەی پێدەدات دوای رازیبوونی حکومەتی عێراق پێنج کیلۆمەتر لە خاکی ئەو وڵاتە ببەزێنێت بەڵام تورکیا پابەندی ئەو رێککەوتنەش نەبووە.

سەبارەت بە رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان ئاماژەی بەوەدا، لیژنەی لێكۆڵینەوە کە رووداوەکە لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لەژێر رێنمایی سەرۆكی حكومەت، و هەوڵێكی نیشتمانییە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەو کارە.

لەبارەی داواكارییەكانی دەركردنی باڵیۆزی توركیا، ئەحمەد ئەلسەحەف باسی لەوەکردووە، ، بەغدا داوای لە بەرپرسی كاروباری عێراق لە ئەنقەرە كرد بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەیان و ئەمڕۆش یاداشتێكی ناڕەزایی داوەتە باڵیۆزی توركیا و لە هەڵوێستەكانی عێراقیش ئاگاداركراونەتەوە.

دوێنێ چوارشەممە، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی گەشتیاری سەر بە زاخۆیان کرد و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٥ کەسی دیکە برینداربوون، کە زۆرینەیان گەشتیاری عەرەب بوون و بۆ بەسەربردنی کات روویان لەو ناوچەیە کردبوو.













گەلەری