PM:01:24:06/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە تۆپی دەستی
ئەوروپا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر ماگدیبۆرگ بەدەستهێنا و چووە پێشەنگ.
لە یارییەکانی
کۆمەڵەی دووەمی تۆپی دەستی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە میوانی یانەی
ماگدیبۆرگی ئەڵمانی.
لە تایمی یەکەمدا،
یاریزانانی هەردوو یانە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی 16 گۆڵ
یەکسانبوون.
دواتر لە تایمی
دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و ئەو تایمەیان بە
جیاوازی حەوت گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی
36 بە 29 گۆڵ بردەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی ڤێزپرێمی ئەڵمانی رووبەڕووی نانتی فەرەنسی بووەوە و بە ئەنجامی 31
بە 33 گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، دینامۆ بوخارست لە کۆڵشتادی بردەوە.
بەو ئەنجامانە،
بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم بە جیاوازی
یەک خال لەگەڵ ماگدیبۆرگ کە لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەدایە.
خ . ک