PM:12:35:06/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە باسکەی ئەوروپا
ریاڵ مەدرید لە بۆڵۆنیای بردەوە و مۆناکۆ بە فەنارباخچە دۆڕا.
لە یارییەکانی خولی
باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی
بۆڵۆنیای ئیتاڵی کرد.
لە تایمی یەکەمی
یارییەکەدا، یاریزانانی بۆڵۆنیا باشتر بینران و بە جیاوازی یەک خاڵ پێشکەوتن.
بەڵام لە سێ
تایمەکەی تردا، ریاڵ مەدریدی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان
یارییەکەی بە جیاوازی هەشت خاڵ و بە ئەنجامی 92 بە 84 خاڵ لە بۆڵۆنیا ببەنەوە.
لە یارییەکانی
تریشدا، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی رووبەڕوی فەنارباخچەی تورکی بووەوە و بە ئەنجامی 70
بە 88 خاڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، ڤالانسیاش بردنەوەی بەسەر زالگرێس کاوناس
بەدەستهێنا.
دوای ئەو
ئەنجامانە، فەنارباخچە لە پیشەنگی ریزبەندیدایە و ریاڵ مەدرید توانی بچێتە پلەی
سێیەم، زالگرێس کاوناس و مۆناکۆ لە پلەکانی حەوتەم و دەیەمدا دەبینرێن.
خ . ک