فەرمی.. سۆڵشایەر دوورخرایەوە

PM:02:01:21/11/2021

1496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد دوورخستنەوەی سۆڵشایەری لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە ڕاگەیاند.

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دوورخستنەوەی ئۆلی گۆنار سۆڵشایەری راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەیدا بڵاوکردەوە.

یانەکە دوپاتیکردوەتەوە، بۆ هەمیشە سۆڵشایەر وەک ئەفسانەیەکی یانەکە دەمێنێتەوە و بە داخەوە کە گەیشتونەتە ئەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی بدەن.

ڕونیشیکردوەتەوە، هەرچەندە لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا لە ئەنجامەکانی یانەکەیان بێهیوابوون بەڵام نەشدەکراکارەکانی ئەو ڕاهێنەرە لە سێ ساڵی ڕابردودا فەرامۆش بکرێت کە هۆکارێک بوون بۆ جارێکیتر بنیاتنانەوەی یانەکە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لەکاتی ڕۆیشتنی سۆڵشایەردا سوپاسی دەکەین بەرامبەر هەموو ئەو کارانەی لە پۆستەکەیدا ئەنجامیداوە و هیوادارین لە کاری داهاتوویدا سەرکەوتوو بێت و هەموو کات لە یانەکە پێگەیەکی گەورەی هەیە وەک یاریزان و ڕاهێنەرێکی گەورە و هەموو کاتێکیش لە ئۆلدترافۆرد بە گڕو تینێکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت.

ئاشکراشیانکردووە، بە شێوەیەکی کاتی مایکل کاریکی یاریزانی پێشووی یانەکەیان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەردەگرێت و هەوڵدەدەن ڕاهێنەرێکی کاتیش تا کۆتایی وەرز دیاریبکەن.

خ . ک