جامی عەرەب.. ئوردن گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:10:38:15/12/2025

280 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی جامی عەرەب ئوردن لە سعودییەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی عەرەب ئوردن ڕووبەڕووی سعودییە بوویەوە.

لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان پێکرد و چەندین جار هێرشیان بردە سەر خانەی گۆڵی یەکتری بەڵام هیچ لایەکیان نەیانتوانی لە گۆڵ کردن سەرکەوتووبن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سپێتی کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا بەهەمان شێوە یارییەکە بەردەوامبوو هەردوولا هەوڵێکی زۆرییان دەدا لەپێناو گۆڵی پێشکەوتن، بەڵام ئوردن لە هەوڵەکانیان سەرکەوتووبوون و بەجۆرێک لە خولەکی 66 لەرێگەی نزار مەحمودەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

هەرچەندە سعودییە هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتونەبوون، سەرئەنجام ئوردن بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سعودییەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی عەرەب و تێیدا ڕووبەرووی مەغریب دەبێتەوە.