PM:07:07:15/12/2025
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میامی بەفەرمی ریگیلیۆنی بە گرێبەستێکی ئازاد
گواستەوە ریزەکانی و ئەو بەرگریکارە لەگەڵ یانە نوێیەکەی درێسی ژمارە سێ دەپۆشێت.
پاش ئەوەی لە هاوینی رابردوودا سێرجی ریگیلۆن
گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتایی هات و بەوهۆیەوە تاوەکوو ئێستا لەگەڵ تیپێکدا
نەگەیشتە رێککەوتن و بێیانە مایەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا یانەی ئینتەر میامی لە راگەیاندرواێکی
فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکرد کەوا سەرکەوتووبوون لە کڕینی ریگیلیۆن.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەو بەرگریکارە درێسی
ژمارە سێ دەپۆشێت لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا.
لەلایەکیترەوە سێرجیۆ ریگیلۆن ئاماژەی بەوەکرد کە
خۆشحاڵە بەوەی پەیوەندی بە ئینتەر میامیوە کردووە و بەڵێن بە هاندەرانی ئەو تیپە
دەدات هەموو هەوڵێک بدات لە پێناو بەدەست هێنانی نازناوەکان.
ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە ئێستادا تەمەنی 28 ساڵە و لە
کاروانی یارییکردنیشیدا یاریی بۆ گرنگترین یانەکانی ریاڵ مەدرید و تۆتنهام و
مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە.