رافینیا بە یەک مەرج بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت

PM:05:02:15/12/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافینیا لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و تەنیا دوای بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ یانەی یانەکە بەجێدەهێڵێت.

ڕافینیا ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بیرۆکەی جێهێشتنی بارسا لە ئێستادا ڕەتدەکاتەوە، مەرجێکی ڕوونیش دادەنێت پێش ئەوەی بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە لە دەرەوەی بلاوگرانا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، یاریزانە باڵە بەڕازیلییەکە بۆ کەسانی نزیک لە خۆی ئاشکرایکردووە، نایەوێت بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت پێش ئەوەی بگاتە ئەو ئامانجەی کە بۆخۆی داناوە، ئەویشبریتییە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

سەرەڕای ئەو ئۆفەر و خەیاڵییە زۆرانەی کە لەم دواییانەدا گەیشتوونەتە دەستی، بەتایبەتی لە خولی سعودیەوە، رافا بە هیچ جۆرێک بیر لە بەجێهێشتنی کامپ نو ناکاتەوە.

ڕافینیا لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، تا ئێستا 157 یاری فەرمی ئەنجامداوە و 60 گۆڵی تۆمارکردووە، ئەمەش هەمان ژمارەی یۆهان کرۆیف بەدەستی هێناوە، جگە لە گۆڵەکانییشی 48 ئەسیستی کردووە.