PM:03:42:15/12/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و چەندین یانەی بەهێزی ئینگلتەرا دەیانەوێت وارتن بگوازنەوە
و کریستاڵ پاڵاس داوای 80 ملیۆن پاوەند دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی، یانەی ڕیال مەدرید سەرسامە
بە ئاستی ئادەم وارتن، یاریزانی ئینگلیزی و هێڵی
ناوەڕاستی یانەی کریستاڵ پاڵاس و هەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵدا بکات، ئەمەش لە
چوارچێوەی پلانی کارگێری یانەکەی بۆ بەدەستهێنانی بەهرەمەندە گەنجەکان.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید یەکێکە لەو چوار
یانە گەورەی کە ئارەزووی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵە
دەکات، لەگەڵ مانچستەر سیتی و لیڤەرپوول و مانچستەر یونایت.
زە گاردیان باسی لەوەشکردووە، کریستاڵ پاڵاس ناڕەزایی دەرنابڕێت
بەرامبەر بە ڕۆیشتنی ئادەم وارتن، بەڵام تەنها بە مەرجی وەرگرتنی 80 ملیۆن پاوەند لە
بەرامبەریدا.
گرێبەستەکەی وارتن لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس تا هاوینی 2029 درێژ دەبێتەوە،
ئەمەش یانە لەندەنییەکە دەخاتە دۆخێکی بەهێزەوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی
یاریزانەکەیان.