PM:01:32:15/12/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم جەختیکردەوە
دەبێت بردنەوە بەرامبەر بۆرنمۆس بەدەستبهێنن و چوونی یاریزانەکانیش بۆ جامی
ئەفریقا بێزارکەرە.
رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری
مانچستەر یونایتد، پێش یارییەکەیان بەرامبەر بۆرنمۆس وتی: بۆرنمۆس تیپێکی تایبەتە
و راهێنەرێکی گەورە و یاریزانی نایابیان هەیە.
ئەمۆریم دوپاتیشیکردەوە،
سەرەڕای سەختی یارییەکە، ئەوان پێویستە براوە بن، بەتایبەتی کە یارییەکە لە
یاریگای خۆیان واتە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد ئەنجام دەدرێت.
وتیشی: هاری مەگوایەر و
ماتیس دی لیخت بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن، شێشکۆ تووشی هەوکردنی گەدە بووە، تا
ئێستا نازانن بۆ یارییەکە دەتوانێت ئامادەبێت یاخود نا.
سەبارەت بەو یاریزانانەی
کە بڕیارە پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانیانەوە بکەن بۆ جامی ئەفریقا، ئەمۆریم دەڵێت:
کە هێشتا لە گفتوگۆدان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێێ وڵاتەکەیان، دۆخەکە بێزارکەرە بەڵام
ئامادەن بۆ هەموو ئەگەرێک.