بایرن گرێبەستی ئۆپامیکانۆ نوێدەکەنەوە

PM:12:39:15/12/2025

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەری وەرزشی بایرن دوپاتیکردەوە گرێبەستی ئۆپامیکانۆ نوێدەکەنەوە و ریاڵ مەدرید و پاریسی بێهیوا کرد.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی بیڵد، یانەی بایرن میونشن جاریکی تر گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئۆپامیکانۆی دەستپێکردووەتەوە و دەیەوێت پاش چەند مانگێک لە سەرەتای دەستپێکی گفتوگۆکان لەگەڵ یاریزانەکە رێکبکەوێت سەبارەت بە مانەوەی.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بەرامبەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەرزکردنەوەی موچەکەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانە باڤارییەکە دەمێنێتەوە، بەڵام لە ئێستادا بەڕێوبەری وەرزشی بایرن وەڵامی دەنگۆکانی داوەتەوە و دەڵێت: هەموو شتێک بەباشی دەڕوات.

کریستۆف فرۆیندی بەڕێوبەری بایرن لەو بارەیەوە وتوویەتی: ئەوەی لە میدیاکان باس دەکرێن راست نین و گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆپامیانۆ بەباشی دەڕوات بەڕێوە و هیچ ئاڵوزییەک لەنێوان ئێمە و ئەو یاریزانەدا نییە.

بەڕێوبەرەکە جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، دایۆت لە بایرن زۆر دڵخۆشە و بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پەیوەستە بە کاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە شێوەیەکی جددی هەوڵی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە 27 ساڵانە دەدەن کە لە هاوینی 2026گرێبەستەکەی کۆتایی پێدێت لەگەڵ بایرن میونشن.