ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی هەشت یاریزانی داوە

AM:11:43:15/12/2025

572 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بڕیاری فرۆشتنی هەشت یاریزانی لە هاوینی داهاتوو داوە کە چەند ئەستێرەیەکی تیپەکەی تێدایە.

یانەی ریاڵ مەدریدئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا هەشت یاریزان بخاتە لیستی فرۆشەوە، بەگوێرەی ماڵپەڕی دیفێنسا سێنتڕاڵ، ئەم یاریزانانە یان ئاستی ئاستی چاوەڕوانکراویان نیشان نەداوە یان بە یاریزانی سەرەکی لە تیپەکەدا هەژمار ناکرێن و فرۆشتنیان دەتوانێت داهاتێکی بەرچاو بۆ ریاڵ مەدرید بهێنێتە ئاراوە.

لە لیستەکەدا گۆنزالۆ گارسیا و رۆدریگۆی تێدایە، هەروەها ئەگەری فرۆشتنی ئەندرێ لۆنینی گۆڵپارێز و دوو بەرگریکاری فێرلان مێندی و فران گارسیاش هەیە، کە سێبەری ئەلڤارۆ کارێراسیان لەسەرە، جگە لەوەش سێ یاریزانی ناوەراست کە ئەوانیش، دانی سیبایۆس و برایم دیاز و ئێدواردۆ کاماڤینگان لە لیستەکەدان.

فرۆشتنی ئەم یاریزانانە دەتوانێت داهاتێکی بەرچاو لە گواستنەوەکانی یاریزانان بەدەستبهێنێت و لە هەمان کاتدا فشارەکانی سەر پێکهاتەی مووچەی یانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

یانەی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا وەرزێکی پڕ لە ئاڵۆزی بەسەر بردووەلەژێر سەرپەرشتیچابی ئەلۆنسۆ ، لە هیچ خاڵێکدا تا ئێستا ئەم یاریزانانە نەیانتوانیوە کاریگەری بەرچاو دروست بکەن.