چیڤۆ: دەوترا ئینتەر تەواو بووە کەچی ئێستا لە یەکەمین

AM:10:01:15/12/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چیڤۆ دوپاتیکردەوە دڵخۆشە لە ئێستادا پلەی یەکەمن و بردنەوە بۆ ئەوان گرگترین شتە لە تۆپی پێدا.

پاش بردنەوەیان لە جەنەوا و گەڕانەوەیان بۆ پلەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا، چیڤۆی راهێنەری ئینتەر میلان رایگەیاند، یاریکردن لە کەشێکی وەک یاریگای جەنەوا و بەرامبەر تیپک لە ساتی هاتنی دی رۆسییەوە بەهێز بووە قورس بوو، لە کۆتاییدا سێ خاڵی یارییەکەیان بەدەستهێناوە کە گرنگترین شت بوو بۆ ئەوان.

وتیشی: گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای وزە و فۆرمی یاریزانەکان ئەنجامدران، سەرەتا بڕیار بوو بۆنی بێتە ناو یاریگا کاتێک ئێمە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام پێشکەوتین، بەڵام دواتر بڕیارمدا تۆرێ بهێنمە ناو یاریگا چونکە پێویستم بە خێرایی زیاتر بوو، پاشان زیلینسکیم دەرهێنا و ئاکانجیم زیاتر بردە پێشەوە چونکە پێویستمان بە دوو یاریزانی ناوەڕاستی تۆکمە بوو.

باسی لەوەشکرد، لە چەند مانگی رابردوو رەخنەیان لێدەگیرا و دەوترا لە پلەکانی هەشتەم و دەیەم دەبن، لە ئێستادا پلەی یەکەمن، ئەوەش مانای باشی و تێکۆشەری تیپەکەیەتی، بۆ ئەو یەکدەنگی یەکێکە لە گرنگترین شتەکان.

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، لە ئێستادا تەنها بیری لەلای یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیایە کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت و سەرنجی لەلای هیچ شتێکی تر نییە.