خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی بەرامبەر ئۆدەنیزی شکستی هێنا

PM:06:59:14/12/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر ئۆدەنیزی شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی هەفتەی هەفتەی 15 خولی ئیتاڵیا، ئۆدەنیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ناپۆلی کرد.
لە تایمی یەکەم، سەرەڕای هەوڵەکانی هەردوولا و بە تایبەت یانەی خاوەن یاریگا هیچ گۆڵێک نەبینرا و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە ئۆدەنیزی باشتر بینران و پاش چەند هێڕشێک لە خولەکی 73 گۆڵی یەکەمیان لە رێگای ئیکلینکامپەوە تۆمارکرد و پاش ئەوەش یارییەکە هەر بەو ئەنجامە مایەوە.
لە ئێستاشدا، ناپۆلی خاڵەکانی لە 31 خاڵ ماونەتەوە و بەشێوەیەکی کاتی پلەی دووەمی گرتووە، ئۆدەنیزیش 21 خاڵی هەیە لە پلەی 10یەم.