PM:11:31:24/10/2021
1476 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنتاڤیت لە ئەیکساندرۆڤای بردەوە و
نازناوی جامی کرێملینی بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی ئاستی کچانی جامی کرێملین
بۆ تێنسی سەرزەوی کە یارییەکانی لە ڕووسیا بەڕێوەچوو، ئانێت کۆنتاڤیتی ئستۆن
رووبەڕووی ئەلیکساندرۆڤای ڕووسی بوەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر
بە کۆمەڵەیەک لە سوودی کۆنتاڤیت کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار، چوار بە
شەش، حەوت بە پێنج گێم بوون.
بەو بردنەوەیەش کۆنتاڤیت توانی بۆ یەکەمجار
لە مێژوویدا نازناوی جامی کرێملین بەدەستبهێنێت و تا ئێستاش کۆزنتسۆڤا و مسکێنا
زۆرترین جار نازناوەکەیان بردوەتەوە کە دوو نازناوە.