کوارتارۆی فەڕەنسی پاڵەوانی مۆتۆ جی پی

PM:10:23:24/10/2021

1724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فابیۆ کوارتارارۆ بوە یەکەمین ماتۆڕسواری فەرەنسی ببێتە پاڵەوانی جیهانی مۆتۆ جی پی.

فابیۆ کوارتارارۆ لە تیمی یاماها بو یەکەمین ماتۆرسواری فەرەنسی کە بتوانێت خەلاتی گەورەی پێشبرکێی پاڵەوانیەتی جیهانی لە پێشبڕکێی مۆتۆ جی پیدا بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی لە پێشبڕکێی ئیمیلیای ڕۆمانیادا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا.

کوارتارارۆ بە سوود وەرگرتن لە کەوتنی ڕکابەری راستەوخۆی شۆفێری ئیتاڵی فرانچیسکۆ بانیا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە توانی ئەو پلەیە بەدەستبهێنێت.

هەرچەندە لە کۆتا قۆناغدا مارک مارکێز شۆفێر لە تیمی هۆڵەندا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت بەڵام بەکۆی گشتی پیشبڕکێکانی مۆتۆ جی پی، کوارتارارۆ توانی ببێتە براوەی خەلاتی گەورەی پێشبڕکێکانی ئەم وەرزە کە پێنج خەڵات بووە.