پریمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد گۆڵبارانکرا

PM:08:27:24/10/2021

1568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کلاسیکۆی نێو ئۆڵد ترافۆرد لیڤەرپوڵ گۆڵبارانی مانچستەر یونایتدی کرد.

لە یارییەکانی هەفتەى نۆیەمی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، یانەى مانچستەر یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد دووچاری شکستێکی قورس هات و لە لایەن لیڤەرپوڵەوە بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام گۆڵبارانکرا.

تایمی یەکەمی یارییەکە بە پێشکەوتنێکی مێژووی کوڕانی کلۆپ کۆتایی هات کە توانیان چوارگۆڵ لە ڕێگەى کەیتا و جۆتا لە خولەکەکانی 5 و 14 و سەڵاح دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 38 و 45 وە تۆماربکەن.

لە تایمی دووەمدا سەڵاح بۆ جاری سێیەم تۆڕی گۆڵی دی خیای هەژاند و لە خولەکی 50 دا هاتریکی تۆمارکرد و سەرئەنجام یارییەکە بە هاتریکە مێژووییەکەى سەڵاح لە ئۆڵد ترافۆرد و دوو گۆڵەکەى کەیتا و جۆتا لە سوودی ڕیدز کۆتایی هات

بەو ئەنجامەش لیڤەرپوڵ بە 21 خاڵ چووە پلەى دووەمی ڕیزبەندی و مانچستەریونایتدیش بە 14 خاڵ گەڕایەوە پلەى حەوتەمی پریمەلیگ.