ئەنچیلۆتی و کومان چی دەڵێن لەسەر یاری کلاسیکۆ

PM:08:06:24/10/2021

1916 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی کلاسیکۆ دوپاتکردەوە و کومانیش رایگەیاند لە توانایاندا بوو گۆڵ پێش بکەون.

دوای بردنەوەی ریال مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا لە یانەی بەرشەلۆنە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی بەو ئەنجامە ڕاگەیاند چونکە کلاسیکۆ گرنگی خۆی هەیە.

ئەنچیلۆتی وتی: بەرشەلۆنە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد بەرامبەرمان و تایمی دووەم چەند هەلێکی گۆڵکردنیان درووستکرد بەڵام ئێمە ئازایانە ڕووبەڕوویان بوینەوە.

وتیشی: تیپێکی بەهێزمان هەیە و دەتوانین کێبڕکێ بکەین لەسەر کۆی نازناوەکانی ئەم وەرزە و یاریزانەکانم تەنیا بۆ بردنەوە دەچنە یاریگاوە لە هەر یاریەکدا بێت.

لە بەرامبەردا ڕۆناڵد کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند یانەکەی لە توانایاندا بووە لە تایمی یەکەمدا گۆڵ پێشبکەون چونکە دێست هەلیکی زۆر ئاسانی لەدەستدا.

کومان ئاماژەی بەوەدا، لە یاری کلاسیکۆدا سەلماندویانە کە هیچیان کەمتر نییە لە ڕیاڵ مەدرید بەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کردووە و لەو جۆرە یاریانەشدا پێویستە بە باشی بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەت بکەیت.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ خۆی و یاریزانەکانی دڵتەنگن بەڵام پێویستە لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان دەستپێبکەن بۆ یاری داهاتوو لەبەرئەوە نابێت بێهیوا ببن چونکە هێشتا لەسەرەتای وەرزدان.

خ . ک