PM:07:40:24/10/2021
2032 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی هۆڵەندا
ئەیاکس یاری لوتکەی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە ئایندهۆڤن بردەوە.
لە هەفتەی 10ی
خولی نایابی هۆڵەندا و لە یاری لوتکەدا، یانەی ئەیاکس ئەمستردام لە یاریگای یۆهان
کرۆیف میوانداری یانەی ئایندهۆڤنی کرد.
ئەیاکس ئاستێکی
بەرزی پێشکەشکرد و توانیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوە بەسەر ئایندهۆڤن
بەدەستهبێنن، گۆڵەکانیش ستیڤن بێرگوێس و سباستیان هیلەر و ئەنتۆنی و کلاسین و تادیچ تۆماریانکرد.
لە یاریەکی تری
هەمان خولدا، یانەی فینۆرد ڕۆتردام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی کامبۆر
یاریکرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە،
ئەیاک ئەمستردام خاڵەکاکانی گەیاندە 25 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی
بەهێزتر کرد بە جیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ئایندهۆڤنی دووەم.
خ . ک