خولی ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی کلاسیکۆ

PM:07:19:24/10/2021

2584 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆی کامپ نۆی لە بەرشەلۆنەى بردەوە و سیڤیلیەش پێنج گۆڵی لە لیڤانتی کرد.

لە درێژەى یارییەکانی هەفتەى دەیەمی یانە پلەیەکەکانی ئیسپانیا، یانەى ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەى 20 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی، پاش ئەوەى کلاسیکۆی ژمارە 183ی لالیگای بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرشەلۆنە بردەوە.

ئەلابا پاش تێپەڕبوونی 32 خولەک بە لێدانێکی مووشەک ئاسا گۆڵی پێشکەوتنی مەدریدی تۆمارکرد.

لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە شکستی هێنا لە یەکسانکردنەوەى ئەنجامەکە تا لە خولەکی چواری زیادکراوی تایمی دووەمدا و لە دژە هێرشێکدا ڤاسکێز گۆڵی دووەمی ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد و لە بەرامبەردا و لە خولەکی 96 ئەگوێرۆ جیاوازییەکەى بۆ گۆڵێک کەمکردەوە.

سەرئەنجام یەکەم کلاسیکۆی ئەم وەرزە بە جیاوازی گۆڵێک لە بەرژوەندی تیپی شاهانە کۆتایی هات.

لە یارییەکی تردا، سیڤیلیە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لیڤانتی بردەوە و بە 20 خاڵ و جیاوازی گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید لە لە پلەى دووەمدا دەبینرێت.