خولی ئینگلتەرا.. تۆتنهام دۆڕا و لیستەر سیتی بردیەوە

PM:06:03:24/10/2021

2332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بە وێستهام دۆڕا و لیستەر سیتیش لە برێنتفۆردی بردەوە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی وێستهام.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی وێستهامی خاوەن یاریگا کۆتاییهات، تاکە گۆڵی یاریەکەش میشێل ئەنتۆنیۆ لە خولەکی 72 تۆماریکرد.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی لیستەر سیتی رووبەڕووی یانەی برێنتفۆرد بوەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، تێلیمانس و مادیسۆن گۆڵەکانی لیستەریان کرد، زانکا تاکە گۆڵەکەی برێنتفۆردی کرد.

بەم ئەنجامانە، وێستهام 17 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە، تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیدایە و لیستەر سیتیش بە 14 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

خ . ک