ڕیاڵ مەدرید لە پشتەوە لە بەرشەلۆنەى داوە

PM:05:55:24/10/2021

2268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لە پشتەوە لە بەرشلۆنەى داوە و بەهۆی دۆخی دارایی ڕکابەرەکەى کاماڤینگای بۆ بێرنابیۆ گواستووەتەوە.

ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، بارودۆخی دارایی بەرشەلۆنە هۆکار بووە یانەکەى کامپ نۆ لە مێرکاتۆی هاوینەى ڕابردوودا نەتوانێت گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی بە توانا ئەنجامبدات و ڕەنگدانەوەى ئەو دۆخە خراپەش لە ئێستادا دەردەکەوێت و یانەکەى هەرێمی کەتەلۆنیا وەک ساڵانی ڕابردوو بە باشی دەرناکەوێت.

مۆندۆ ئاشکرایکرد، پێش ئەوەى ڕیاڵ مەدرید بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ و 15 ملیۆن وەک گۆڕانکارییەکان گرێبەست لەگەڵ کاماڤینگا واژوو بکات، لە چەندین بۆنەدا بەرپرسانی بەرشەلۆنە لە فەڕەنسا بە دواداچوونیان بۆ ئاستی یاریزانە فەڕەنسییەکە کردووە و لە سەردەمی ئیریک ئەبیداڵی سکرتێری هەنەری بەرشەلۆنە داوای لە یانەکەى کردووە ناوەڕاستکارە هاونیشتیمانیەکەی بۆ کامپ نۆ بگوازنەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشدا، بەڵام بەهۆکاری دۆخی خراپی دارایی ، بەرپرسانی بەرشەلۆنە نەیانتوانیوە کاماڤینگا بۆ ئیسپانیا بگوازنەوە، هەرچەندە لە هەموو ڕوویەکەوە ئاستی یاریزانەکەیان بەدڵ بووە و بە نیازبوون بیکەنە جێگرەوەى بۆسکێچ، بەڵام مەدریدی ڕکابەری بەسوود وەرگرتن لە بارودۆخی خراپی دارایی ئامانجەکەى بەرشەلۆنەی بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ گواستووەتەوە