PM:05:18:24/10/2021
1300 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی ماریا دوپاتیکردەوە ئامادەیە 17 نازناوی
پێشوو بگۆڕێتەوە بە یەک نازناوی چامپیۆنز لیگ.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەیەکی
تێلیفۆت، ئەنخێل دی ماریای یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان رایگەیاند،
پەیوەندیکردنی بە پاریسەوە باشترین بڕیاری ژیانی بووە و چەندین ساڵی نایابی لەگەڵ
ئەو یانەیەدا بەسەربردووە.
دی ماریا وتی: ئەگەر بارودۆزەوە وەک ئێستا
بێت بە دڵنیاییەوە دەمەوێت ماوەی چەند ساڵێکیتر لەم یانەیەدا بمێنمەوە و
گرێبەستەکەم درێژتر بکەمەوە.
وتیشی: تا ئێستا 17 نازناوم لەگەڵ پاریس
سان جێرمان بەدەستهێناوە و شآانازی پیوە دەکەم بەڵام ئامادەم سەرجەمیان بە یەک
نازناوی چامپیۆنز لیگ بگۆڕمەوە و ئێستاش باشترین کاتە بۆ ئەوەی ئەو نازناوە
بەدەستبهێنین بەهۆی بوونی چەندین ئەستێرە لە پێکهاتەکەماندا.
ئاماژەی بەوەشدا، یاریکردن لەگەڵ میسی لە
یەک یانەدا ئەو ڕووداوە بوە کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێم کردووە چونکە ئەو بەردەوام باشترین یاریزانی
جیهانە و نمونەیەکی لەو شێوە دووبارە
نابێتەوە و پێویستە سوود لە یاریکردن لەگەڵیدا ببینین.
دی ماریکا ڕوونیکردەوە، یاریکردن لەگەڵ
مباپێ زۆر ئاسانە و ئەو یاریزانێکی زۆر خێرا و ئاستبەرزە، لە ئێستادا جێگیرکردنی
خۆم لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا زۆر بە قورس دەزانم بەهۆی میسی و نەیمار و مباپێوە.
خ . ک