PM:04:11:24/10/2021
1712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەتڵەنتا لە دوا ساتدا گۆڵی لێ کرایەوە و بە گۆڵێک لەگەڵ
ئۆدینیزی یەکسانبوو.
لە هەفتەی نۆیەمی خولی پلەیەکی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵانتادا لە یاریگای خی
میوانداری یانەی ئۆدینیزی کرد.
ئەتڵانتا بە درێژایی دوو تایمی یەریەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە
خولەکی 56 دا لەلایەن رۆسلان مالینۆڤسکیەوە گۆڵێکیان تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی
چواری زیادکراودا نۆربێرتۆ گۆمێز گۆڵی یەکسانی بۆ ئۆدینیزی کردەوە و یاریەکەی بە
ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، ئەتڵانتا بە 15 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکەدا دەبینرێت،
ئۆدینیزیش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی سیانزەدایە.
خ . ک