PM:03:38:24/10/2021
2268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جیرارد پیکێ پێیوایە لیۆنێل میسى بە یەک یاریزان قەرەبوو ناکرێتەوە و
هەرگیزیش بەخەیاڵیدا نەهاتووە میسى بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.
لە لێدوانێکدا، کە ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردووەتەوە، جیرارد پیکێى
بەرگریکارى یانەى بەرشەلۆنە ئاماژە بەوەدەکات، پێشبینى ڕۆیشتنى لیۆنێل میسى لە
یانەکەیدا نەکردووە و دەڵێت "زۆر قورسە باشترین یاریزانى جیهان یانەکەت
بەجێبهێڵێت، هەرچەندە ئەو ساتە ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر دێت".
پیکێ پێیوایە کاردانەوەى ئەو یانەیە دواى ڕۆیشتى ئەستێرەکەى زۆر گرنگە و
دەشڵێت "ڕیاڵ مەدریدیش دواى ڕۆیشتنى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەیەک توشى کێشە
بووەوە لە گۆڵ تۆمارکردندا".
پیکێ باس لەوەشدەکات، لەگەڵ میسیدا چەندین ساڵیان پێکەوە بەسەربردووە و ئێستاش
پێویستە ڕێگەچارەى تر لە تیپەکەیاندا بدۆزنەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە میسى هەموو
شتێکى پێبەخشیبوون لە یانەکەدا.
وتیشى "یاریزان هەیە گۆڵت بۆ دەکات هەیە تایبەتمەنى لە بڕین و خێرایی
و ئەسیستدا هەیە، بەڵام میسى هەموو شتێکى دەکرد، هەر بۆیە چەندین یاریزانمان
پێویستە بۆ قەرەبووکردنەوەى میسى لە بەرشەلۆنەدا".
گ . ف