PM:02:53:24/10/2021
1588 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆ وەڵامی
بۆنۆچی و کیلینی دایەوە و ڕایگەیاند هەموو کاتێک بە ئەزموونە زۆرەکەی هەوڵیداوە
یارمەتی یۆڤانتۆس بدات.
لە ماوەی
ڕابردوودا جۆرجیۆ کیلینی یاریزانی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند، باشترین کار بۆ یانەکەیان
ئەوە بوە کە ڕۆناڵدۆ یۆڤانتۆس جێبهێڵێت ئەوەش لەبەرژەوەندی یانەکەیان بوە، دواتر
بۆنۆچی یاریزانی هەمان یانە بڵاویکردەوە، ئێستا یۆڤانتۆس بە کۆمەڵ یاریدەکات بەڵام
چەند ساڵی رابردوو هەمووان خزمەتی ڕۆناڵدۆیان کردووە.
لە بەرامبەردا پێگەی
کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی رایگەیاندوە کە ڕۆناڵدۆ وەڵامی لێدوانەکانی ئەو دوو
یاریزانەی داوەتەوە و دەڵێت، یاریکردنی بە کۆمەڵ سوودی هەیە بۆ بردنەوە لە
یارییەکاندا بەڵام پشتبەستن بە یاریزانی تاک بۆ بردنەوەی نازناوەکانە.
ڕۆناڵدۆ وتویەتی، هەمووان
دەزانن تیپەکان چەند پێویستیان بە منە و بەردەوام هەوڵمداوە بە تۆمارکردنی گۆڵ و
ئەزمونە زۆرەکەم یارمەتیان بدەم .
ئاشكراشیکردووە،
ئەگەر هەموو یاریزانەکان ئەو بیرکردنەوەیان هەبێت کە دەستبەرداری زۆر شتن بن لە
پێناو یانەکەیاندا ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکانیش زۆر باش دەبن.
خ . ک