PM:02:21:24/10/2021
4120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا ڕایگەیاند
میسی نەیتوانیوە لەوە زیاتر چاوەڕێبکات و ئارەزووی مانەوەی لە بەرشەلۆنەش دەکرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لە
تواناماندا نەبوو مووچەی تەواوی یاریزانەکان بدەین یان مووچەکانیان زیادبکەین
بەهۆی ئەو دۆخە خراپە داراییەی ئەنجومەنی پێشووی یانەکە دروستیانکردبوو.
لاپۆرتا وتی:
خراپی دارایی یانەکە هۆکاری بەردەوام نەبوونی میسی بوو لە یانەکەدا هەرچەندە
دەمانویست بە ڕێککەوتنی رابیتەی لالیگا و سندوقی نێودەوڵەتی سی ڤی سی ڕازیبین
بەڵام لە کۆتاییدا ڕەتمانکردەوە چونکە بەو شێوەیە نەبوو کە ئارەزوومان دەکرد.
وتیشی: میسی
نەیدەتوانی لەوە زیاتر چاوەڕێی هەڵوێستی یانەکە بکات لەبەرئەوە گەیشتینە ئەو
بڕوایەی دەبێت ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە یانەکەمان جێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشدا،
تا دواین ساتیش میسی و خێزانەکەشی هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ پاریس نەکردبوو چونکە
یاریزانەکە ئارەزووی مانەوەی لە یانەکەماندا دەکرد.
ئاشكراشیکرد، میسی
لە 16 ساڵیەوە تا 34 ساڵی لە یانەکەیان بەردەوام بوە لە یاریکردن و ڕۆیشتنیشی
دەبوو هەر ڕووبدات بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد لەم کاتەدا بڕوات.
خ . ک