ڤیدیۆ.. ماریا کامێلا خۆى گەیاندە یارى کۆتایى جامى تنریفى

PM:01:49:24/10/2021

1424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى تنریفى کراوە، ماریا کامێلا لە کامێلا جیۆرجى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایی جامى تنریفى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، ماریا کامێلاى کۆڵۆمبى و کامێلا جیۆرجى ئیتاڵى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە یارییەکى بەهێزدا، ماریا کامێلا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، ئان لى ئەمریکى بەرامبەر ئەلیز کۆرنییەى فەڕەنسى یاریکرد و ئان لى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و خۆى گەیاندە یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.

گ . ف