PM:12:02:24/10/2021
1692 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێلێى ئەفسانەى
بەڕازیل و جیهان دواى 81 ساڵ هێشتا واهەست دەکات گەنجە.
لە پۆستێکدا، کە
لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستەگرام بڵاویکردووەتەوە، پێلێى ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى
بەڕازیل سوپاسى هەموو ئەو کەسانە دەکات لە سەرتاسەرى جیهاندا بەهۆى ڕۆژى یادى
لەدایکبوونیەوە هیواى تەندروستى باشیان بۆ خواستووە.
پێلێ دەڵێت
"81 ساڵە لە ژیاندام و سەرکەوتنى زۆرم بەدەستهێناوە و گرنگترینیشیان ئاهەنگى ڕۆژى
لەدایکبوونمە لەگەڵ ئێوەدا، بە تێپەربوونى کات زیاتر گەنج دەبمەوە نەک زیاتر بچمە
ساڵەوە".
پێلێ لە 30ى
مانگى ڕابردوودا نەخۆشخانەى بەجێهێشت، دواى ئەوەى سەرەتاى هەمان مانگ نەشتەرگەرى لابردنى
گرێى بۆ ئەنجامدرا لە ڕیخۆڵەکانیدا.
لەم ساڵانەى
ڕابردووشدا چەندین جار تەندروستى ئەفسانە بەڕازیلیەکە تێکچووە، ئەمەش وایکردووە
جوڵەى کەمببێتەوە و لەسەر کورسى جوڵاو بێت.
گ . ف