AM:11:40:24/10/2021
2200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیمۆڤیچ
بوو بە چوارەم بەتەمەنترین یاریزان گۆڵ لە خولى ئیتاڵیادا تۆماربکات.
لە یارییەکەى
ئەى سى میلان بەرامبەر بۆلۆنیا لە خولى ئیتاڵیا، کە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو
گۆڵ لە سودى میلان تەواوبوو، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى سویدى گۆڵێک و ئەسیستێکى
تۆمارکرد.
بەمەش زڵاتان
بوو بە چوارەم بەتەمەنترین یاریزان گۆڵ لە خولى ئیتاڵیادا تۆماربکات، کە تەمەنى 40
ساڵ و 20 ڕۆژە.
لەم دەستکەوتەدا
تەنیا سێ یاریزان لە پێش ئیبراهیمۆڤیچەوەن، کە ئەوانیش ئەلیساندرۆ کۆستاکۆرتا و سیلڤیۆ
بیۆلا و پیترۆ ڤێرجوودن.
دواى یارییەکەش
ئیبرا لە تویتەر وێنەى ئاهەنگگێڕانى گۆڵەکەى بڵاوکردووەتەوە و لەسەرى نوسیوە
"کۆتایى نییە"، وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامبوونى لە یاریگاکاندا،
هەرچەندە 40 ساڵى تێپەڕاندووە.
ئیبراهیمۆڤیچ
لەم وەرزەدا بەشدارى لە سێ یارى خولى ئیتاڵیا و یەک یارى خولى یانە پاڵەوانەکانى
ئەوروپادا کردووە و تەنیا دوو گۆڵ و ئەسیستێکى تۆمارکردووە.
گ . ف
