ڤیدیۆ.. شوارتزمان و سینەر گەیشتنە یارى کۆتایى جامى ئەوروپا

AM:10:28:24/10/2021

1976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئەوروپاى کراوە، شوارتزمان و سینەر سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ئەوروپاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە بەلجیکا بەڕێوەدەچێت، دێگۆ شوارتزمانى ئەرجەنتینى بەرامبەر جێنسۆن برۆکسبى ئەمریکى یاریکرد.

شوارتزمان ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.

بەمەش شوارتزمان لە یارى کۆتاییدا ڕووبەڕووى جانیک سینەرى ئیتاڵى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە لوید هاریس جۆرجى ئەفریقاى باشورى بردەوە.

گ . ف