AM:10:09:24/10/2021
2340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى
فەڕەنسا، لیل و ستاد بریست یەکسانبوون و ئەمشەویش کلاسیکۆ لە نێوان پاریس و
مارسیلیادا ئەنجام دەدرێت.
لە هەفتەى 11ى
خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، لیلى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە یاریگاى
پیار موروا، میواندارى ستاد بریستى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ
هەردوولا کۆتایى هات.
ئەمڕۆش سەرجەم
یارییەکانى ترى هەفتەکە ئەنجام دەدرێن، کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ، ئۆڵمپیک لیۆن
دەبێتە میوانى نیس و کاتژمێر شەشى ئێوارەش، مۆناکۆ لە یاریگاى لویسى دووەم، بەرامبەر
مۆنپیلیە یارى دەکات.
لە یارى لوتکەى
هەفتەکەشدا و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەو، پاریس سان جێرمان لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا
و لە کلاسیکۆى فەڕەنسادا، ڕووبەڕووى ئۆڵیمپیک مارسیلیا دەبێتەوە.
لە ئێستادا
پاریس بە 27 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بەجیاوازى نۆ خاڵ لە پێش لانسى
پلەى دووەمەوەیە، نیس و مارسیلیا و ئانجیە و نانتیش بە 17 خاڵ و بەدواییەکدا لە
پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان.
گ . ف