خشتە.. ئەمڕۆ دوو یارى بەهێز لە خولى ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێن

AM:09:43:24/10/2021

2180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى ئیتاڵیا، ڕۆما میواندارى ناپۆلى دەکات و ئینتەر میلان و یۆڤانتۆسیش دێربى ئیتاڵیا ئەنجام دەدەن.

کێبڕکێکانى هەفتەى نۆیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا بەردەوامییان هەیە و ئەمڕۆ کاتژمێر یەک و 30 خولەکى پاش نیوەڕۆ، ئەتلانتا میواندارى ئۆدینێزى دەکات و کاتژمێر چوارى ئێوارەش، لازیۆ دەبێتە میوانى هیلاس ڤیرۆنا، فیۆرنتینا و ئۆدینێزیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

لە کاتژمێر حەوتى شەویشدا و لە یارییەکى بەهێزدا، ڕۆما لە یاریگاى ئۆڵمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، بەرامبەر ناپۆلى یارى دەکات.

لە دێربى ئیتاڵیادا و کاتژمێر نۆ و 45 خولەکیش، ئینتەر میلان لە یاریگاى جۆزیپى میاتزا، میواندارى یۆڤانتۆس دەکات.

لە ئێستادا و بەکاتى میلان بە 25 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بەجیاوازى خاڵێک لە پێش ناپۆلی پلەى دووەمەوەیە، ئینتەر میلانیش لە پلەى سێیەمدایە و 17 خاڵى هەیە.

گ . ف

No description available.