خشتە.. جیهان چاوى لەسەر کلاسیکۆیە

AM:09:23:24/10/2021

2160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ لە خولى ئیسپانیا، کلاسیکۆى نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ئەنجام دەدرێت و ئەتلەتیکۆش میواندارى سۆسیداد دەکات.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمڕۆ کاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆ، سیڤیلیە لە یاریگاى خۆیدا میواندارى لیڤانتى دەکات.

لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا و کاتژمێر پێنج و 15 خولەکى ئێوارە، بەرشەلۆنە لە یاریگاى کامپ نۆى تایبەت بەخۆى و لە یارى کلاسیکۆدا، ڕووبەڕووى ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

لە یارییەکانى تردا و کاتژمێر حەوت و 30 خولەکى شەو، ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى پینتۆ ڤیامارینى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر ڕایۆ ڤایکانۆ یارى دەکات و کاتژمێر 10ش، ئەتلەتیکۆ مەدریدى پاڵەوانى وەرزى ڕابردووى خولەکە، لە یارییەکى بەهێزدا و لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ، میواندارى ڕیاڵ سۆسیداد دەکات.

لە ئێستادا و بەکاتى ڕیاڵ سۆسیداد بە 20 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەى گرتووە و بەجیاوازى دوو خاڵ لە پێش ئۆساسۆناى پلەى دووەمەوەیە، ڕیاڵ مەدرید و سیڤیلیە و ئەتلەتیکۆش بە 17 خاڵ و بەدواییەکدا پلەکانى سێیەم و چوارەم و پێنجەمیان گرتووە، بەرشەلۆنەش لە پلەى هەشتەمدایە و 15 خاڵى هەیە.

گ . ف

No description available.