AM:09:02:24/10/2021
2224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمڕۆ لە خولى
ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە کلاسیکۆى ئینگلتەرادا، میواندارى لیڤەرپوڵ دەکات.
لە درێژەى
یارییەکانى هەفتەى نۆیەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمڕۆ کاتژمێر چوارى
پاش نیوەڕۆ، تۆتنهام لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا ڕووبەڕووى وێست هام دەبێتەوە و
لیستەر سیتیش دەبێتە میوانى برینتفۆرد.
لە دوا یارى
هەفتەکەدا و کاتژمێر شەش و 30 خولەکى ئێوارەش، مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد
ترافۆرد و لە یارى لوتکەدا، میواندارى لیڤەرپوڵ دەکات.
مانچستەر سێ
یارییە لەسەریەک تامى بردنەوەى نەکردووە، هەر بۆیە دەیەوێت بەبردنەوەى ئەم یارییە
هاندەرانى ئاشت بکاتەوە، هاوکات لیڤەرپوڵیش هەوڵ بۆ وەرگرتنەوەى پلەى دووەمى ڕیزبەندى
خولەکە دەدات، کە بەکاتى بۆ مانچستەر سیتى لەدەستداوە.
لە ئێستادا
لیڤەرپوڵ بە 18 خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندیەکەدایە و بەجیاوازى دوو خاڵ لە دواى
مان سیتى پلەى دووەمەوەیە، مان یونایتدیش بەکاتى لە پلەى شەشەمدایە و 14 خاڵى
هەیە.
گ . ف