PM:02:24:31/10/2024
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیستلڕۆی ستایشی ئاستی کاسیمیرۆی کرد و جەختی
لەسەر ئەوەشکردەوە بە هەموو شێوەیەک یارمەتی یانەکەی دەدات.
پاش بردنەوە گەورەکەیان و ئەنجامدانی یەکەمین
یاری وەک راهێنەری مان یونایتد، ڤان نیستلڕۆی راهێنەری کاتی یانەکە رایگەیاند، ئەو
لە مان یونایتدە تا خزمەت بکات و هاوکارییان بکات، لەبەر ئەوەش لە هەموو
بارودۆخێکدا ئەو کارە ئەنجامدەدات و لەگەڵ هاوکارەکانی تێدەکۆشن پێناو یانەکە.
وتیشی: بێگومان من وەک یاریدەدەرێک هاتوومەتە مان یو بۆ باشترکردنی ئاستی یانەکە،
ئێستاش وەک راهێنەر تا دەتوانم یارمەتیدەر دەبم، لە داهاتووشدا بە هەر پۆستێک بێت
من لێرەم بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکە بدەم بۆ ئەوەی پێشبکەوین.
لەبارەی کاسیمیرۆشەوە ئاماژەی بەوەکرد،
خۆشحاڵە بە ئاستی یاریزانەکە پاش ئەوەی ماوەیەکی سەختی تێپەڕاندووە چونکە
نموونەیەکە بۆ یاریزانەکانی تر، پاش یاری لیڤەرپول زۆر لۆمەکرا و شایەنی ئەوە
نەبووە، وە هەمیشە یاریمەتیدەرێکی باشیانە چونکە پاڵەوانی پێنج چامپیۆنز لیگە.