PM:06:46:27/10/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بانیای ئیتاڵی بووە پاڵەوانی خولی جیهانی
ماتۆڕسکیلی مۆتۆجیپی و پێش خۆرخێ مارتن و پێدرۆ
ئاکۆستا کەوت.
بە ئامادەبوونی 205 هەزار و 343 بینەر لە ڕێڕەوی نێودەوڵەتی چێنگ لە شاری بوریرامی تایلەند،
18ەیەمین خولی پاڵەوانێتی جیهانی ماتۆڕسکیلی مۆتۆجیپی بەڕێوەچوو، وە پاڵەوانێتییەکە بە سەرکەوتنی
فرانسیسکۆ بانیای ماتۆڕسواری ئیتاڵیای یانەی دوکاتی لیتۆڤۆ کۆتایی پێهات.
لەم پێشبڕکێیەدا
کە 26 خول بوو، خۆرخی مارتن لە یانەی پریما و پێدرۆ ئاکۆستا لە یانەی ڕیدبول پلەی
دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.
لۆرێنزۆ ساڤادۆری
لە تیپی ئەپریلیا و فرانکۆ مۆربیدێلی لە تیپی پریما و ڕائول فێرناندێز لە تیپی
تورکاوس و مارکۆ بێتسکی لە تیپی پێرتامینا نەگەیشتنە هێڵی کۆتایی.
لە کۆتایی ئەم
گراندپرێرییەدا، یانەی دوکاتی بووە خاوەنی جامی بەرهەمهێنەری بزوێنەر، وە جێی باسە، پێشبڕکێی گەورەی داهاتوو لە یاریگای
سێپانگ لە مالیزیا بەڕێوەدەچێت، دوا پێشبڕکێش لە وا بڕیارە لە شاری ڤالانسیای ئیسپانیا
بەڕێوەبچێت.