AM:09:18:02/03/2024
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یاریەکی خولی پلە یەکی کوردستان شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دوو یانەدا
رویدا.
دوێنێ لە یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان، هەردوو یانەی کۆیە و خاک لە
یاریگای کۆیە رووبەڕووی یەکبونەوە و یاریەکەشیان بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ
هەردوولا کۆتاییهات.
لە دوای تەواوبوونی یاریەکە شەڕ و ئاژاوە لە نێوان دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی
نێوان هەردوو یانە رویدا و لە گرتە ڤیدۆییەکیشدا دەبینرێت کە هێرش کراوەتە سەر
دارا محەمەدی راهێنەری یانەی خاک.
دواتریش هەردوو یانەکە رونکردنەوەیان لەسەر ئەو روداوە بڵاوکردەوە، یانەی
خاک رایگەیاند، لەو رداوەدا راهێنەری یانەکەیان بریندار بووە و یانەی بەرامبەریش
بە کەمتەرخەم دەزانن، رێکاری یاسایی دەگرنە بەر و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن.
لە بەرامبەردا، قاسم عەبدوڵای سەرۆکی یانەی کۆیە رایگەیاند، یاریزانەکانی
ئەوان هێرشیان نەکردووەتە سەر یانەی خاک، نیگەران بوون لەوەی کە رویداوە و
ناوبژیوانیش لە چەند دیمەنێکدا دژایەتی کردوون، خاکیش وەک یانەی خۆیان سەیر دەکەن.
خ . ک