کۆمپانیاکەی رۆناڵدۆ بووە سپۆنسەری وەرزی ریاز

AM:09:14:28/10/2023

408 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیاکەی رۆناڵدۆ بەفەرمی بووە سپۆنسەری وەرزی ریاز و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە شانازی بە کارەکانیەوە دەکات لە سعودیە.

تورکی ئەلشێخ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی گشتی وڵاتی سعودی بۆ گەشتکردن بەفەرمی ئیمزای لەگەڵ کۆمپانیاکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی کرد.

رۆناڵدۆ خاوەنی کۆمپانیای ئاوی ئورسوە و بەفەرمی کۆمپانیاکەی بووە سپۆنسەری راوداوە نێودەوڵەتییەکانی وەرزی ریاز، ئەو رێککەوتنە هاوشێوەی رێککەوتنەکانی ترە لەگەڵ کۆمپانیاکان کە بوونەتە سپۆنسەری کردنی ئاهەنگەکانی ریازی ئەم وەرزە.

وەرزی ریاز ساڵانە لە وەرزی زستاندا بەڕێوەدەچێت وەک یەکێک لە گەورەترین چالاکییەکان لە جیهاندا و لە ساڵی 2019ەوە ئەو ئاهەنگە ئەنجامدەدرێت.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، رۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە هەست بە شانازیەکی گەورە دەکات و سوپاسی هەمووان دەکات کە هۆکار بوون بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لەو چالاکیە گەورەیە.

دەشڵێت، نۆ مانگە لە سعودیەیە و بووەتە بەشێک لەو وڵاتە سەرنجڕاکێشە و ئێستا وەرزی ریاز بووەتە جیهانی و دڵخۆشە کە یەکیکە لە هۆکارەکانی ئەو سەرکەوتنە.
خ . ک