ئینریکی یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

PM:04:58:17/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەسەرداوای ئینریکی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت لە مانگی یەکدا ئۆلمۆ لە بەرشەلۆنە بگوازنەوە ریزەکانیان.

لویس ئینریکی ئیسپانی و ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دەیەوێت تیپەکەی بەهێنانی چەند یاریزانێکی نوێ بەهێزتر بکات.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای ئینریکی بەرپرسانی یانە فەڕەنسییەکە هەوڵ دەدەن لە مانگی یەکی داهاتوودا دانی ئۆلمۆ لە بەرشەلۆنە بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کەبەهۆی ئەوەی ئۆلمۆ لەم وەرزەدا سەرەتایەکی باشی نەبووە، تەنها یەک یاری لالیگا بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ لەسەرەتاوە بەشداری کردووە، پێدەچێت بیر لەوە بکاتەوە ریزەکانی بلەوگرانا بەجێبهێڵێت بەتایبەت لە ساتی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی باش.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی بەرشەلۆنە لە هێڵی ناوەراست خاوەنی بژاردەی زۆرە پێدەچێت بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری ئۆلمۆ ببن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 43 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.